وەزیری نەوتی ئێران: دۆخی ئێران لە کاتی شەڕ لەگەڵ عێراق خراپترە

وەزیری نەوتی ئێران: دۆخی ئێران لە کاتی شەڕ لەگەڵ عێراق خراپترە
بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران، ئاشکرای کردووە ئێستا لە یەکێک لە قۆناغە ئەستەمەکانی چل ساڵی ڕابردوو داین و ئێستا فرۆشی نەوت بەشی خەرجی کەشتی و گواستنەوەی پارەکانمان ناکات.


وەزیری نەوتی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی پەرلەمانی ئێران (خانەی میلەت) گوتی: "ئێستا دۆخی وڵات بۆ فرۆشی نەوت تەنانەت لە کاتی شەڕ لەگەڵ عێراقیش خراپ و دژوارترە".

بیژەن نامدار زەنگەنە ئاشکراشی کرد: "ئەم قۆناغە لە گەمارۆکان لەگەڵ قۆناغەکانی پێشوو زۆر جیاوازە، لەڕاستیدا ئێستا گەمارۆکان زۆر پسپۆڕانە و ڕێکخراون کە لەدژی ئێران بەڕێوە دەچن، بۆیە دەبێ بزانین ڕووبەڕووی چ شەڕێکی دژوار بووینەتەوە".

ئەم قسانەی وەزیری نەوتی ئێران لە کاتێکدان کە سەرەڕای پێداگریی ئێران بۆ فرۆشتنی نەوتەکەی کە بەرپرسانی فەرمیی ئێران ڕایان دەگەیاند شەش ڕێگەی نوێمان بۆ فرۆشی نەوت هەیە ئەمریکا هەر بیریشیان لێ ناکاتەوە، کەچی ئێستا ئاستی هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی ئێران گەیشتووەتە ٤٠٠ هەزار بەرمیل و بەگشتی 70٪ دابەزیوە و چین مانگی ڕابردوو هیچ نەوتێکی لە ئێران نەکڕیوە و ئیتالیا و یۆنانیش وەڵامی تەلەفۆنی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی ئێران نادەنەوە.









باسنيوز

Top