پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆماری كوردستان كۆچی دوایی كرد
شه‌وی رابردوو 7/6/2019، حوسێن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، ناسراو به (حوسێن ماویلی)، له ته‌مه‌نی هه‌شتا و یه‌ك ساڵی و به هۆی نه‌خۆشییه‌وه، كۆچی دوایی كرد.
حوسێن ماویلی یه‌كێك بوو له‌و كوردانه‌ی باشووری كوردستان، كه له ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه بووه‌ته پێشمه‌رگه‌ی كۆماری دیموكراتی كوردستان له مهاباد و له ده‌سته‌ی پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك كۆمار (قازی محه‌مه‌د) بووه. دوای رووخانی كۆمار، روو ده‌كاته‌وه زێدی خۆی و خه‌ریكی ژیانی ئاسایی ده‌بێت و تا هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئهیلوول و له‌و كاته‌شه‌وه په‌یوه‌ندیی به شۆڕشه‌وه ده‌كات، یه‌كێك بووه له پێشمه‌رگه ئازاكانی شۆڕشی ئهیلوول.
ناوبراو جگه له هه‌ڵوێسته نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، كه‌سایه‌تیێكی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تیی قه‌زای رواندز و ده‌وروبه‌ری بوو.
K24-
