تەرمی کچێكی 10 ساڵ لە دهۆک بە كوژراوی دۆزرایەوە

 تەرمی کچێكی 10 ساڵ لە دهۆک بە كوژراوی دۆزرایەوە

دلین وەلید، ئەو کچە 10 ساڵانەی کە لە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە، لە کاتی سەردانیکردن و پیرۆزبایی جەژن بێ سەروشوێن بووە، ئەمڕۆ لە نزیک یاریگای دهۆک تەرمەکەی دۆزرایەوە.

وەلید، باوکی دلین بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی بەیانی تەرمی کچەکەمان لە ناو شاری دهۆک دۆزیە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دھۆكە".

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای دهۆک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لە بارەی رووداوەکە گوت: "دوو کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە کە دوای ئەوەی دەستدرێژیان كردووەتە سەر منداڵەکەیان کوشتووە و لەو شوێنە فڕێیانداوە".

سەرچاوەكەی پۆلیس ئاشکرای کرد: "دوو تاوانبارەکە کوردن و خەڵكی شاری مووسڵن، بەم دواییانە هاتوونەتە دهۆک و لەوێ نیشتەجێ بوونە".

هەواڵی كوشتنی دلینی 10 ساڵان لە ناو تۆڕە کۆمەڵاتییەکان دەنگدانەوەی زۆرى بە دوای خۆیدا هێناوە و هاووڵاتیان داوای هەرچی زووە دادگاییکردنی تاوانباران و سزادانیان دەكەن.

سێ ساڵ لەمەوبەر رووداوێکی ھاوشێوە لە شاری دهۆک روویدا، کە تێیدا مینای 5 ساڵان لەلایەن کەسێکەوە فڕێنرا و دوای دەستدرێژیی كردنە سەری لە گوندێکی نزیک شارەکە تەرمەکەی فرێدرابوو، بەڵام دوای دانپێدانی تاوانبارەکە و دادگاییکردنی، سزای له‌ سێدارەدانی بە سەردا جێبەجێکرا.
K24-
Top