نادر ڕۆستی: له توركیا و ئێرانیشەوە گه‌شتیار ڕوویان له كوردستان كردووه
نادر ڕۆستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "تا دووه‌م ڕۆژی جه‌ژن كه ئاماری فه‌رمیمان لایه 145 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته كوردستان، له ڕۆژانی ئاینده ئاماری كۆتایی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێشبینیمان ئه‌وه‌یه ڕێژه‌ی گه‌شتیاریی جه‌ژنی ئه‌مساڵ له ساڵی ڕابردوو زیاتر بێت".
نادر ڕۆستی گوتی: "ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی ئه‌مساڵ ڕوویان له كوردستان كردووه له وڵاتانی توركیا و ئێران و خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقەوە هاتوون. گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی دێنه كوردستان و پلانمان هه‌یه ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاری وڵاتان زیاد بكه‌ین".
وته‌بێژی گه‌شتوگوزار گوتیشی: "چاوەڕوان ده‌كه‌ین ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیار له وڵاتانی توركیا و ئێرانەوە زیاتر ببێت، به‌تایبه‌ت ئێستا ڕسوومات له‌سه‌ر ئەو گه‌شتیارانەوە نه‌ماوه كه له وڵاتی ئێرانه‌وه دێن، پلانی تایبه‌تمان هه‌یه قۆناخ به قۆناخ جێبه‌جێمان كردووه، ساڵانه‌ش ڕێژه‌ی گه‌شتیار بۆ كوردستان زیاد ده‌كات".
ناوبراو ده‌ڵێ: "داوا له حكوومه‌تی هه‌رێم كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌ین، بودجه‌ی زیاتر بۆ كه‌رتی گه‌شتوگوزار دابین بكات، تاوه‌كو باشتر بتوانین ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌ی هه‌مانه جێبه‌جێیان بكه‌ین، كه كوردستان ناوچه‌یه‌كی سروشتیی جوانی هه‌یه و ده‌توانین په‌ره به گه‌شتوگوزار بده‌ین"
kdp-
