هەورەبرووسکە لە کرماشان دوو کەسی کردە قوربانی

هەورەبرووسکە لە کرماشان دوو کەسی کردە قوربانی
لە دوو گوندی سەر بە پارێزگای کرماشان بەهۆی هەورەبرووسکەوە دوو هاووڵاتیی کورد گیانیان لەدەست داوە و شەش سەر ئاژەڵیش تێدا چوون.

لەمبارەوە حوسێن براری، فەرماندەی پۆلیسی کرماشان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە دوێنێ هەینی 2019.6.7 لە دوو ڕووداوی جیادا لە دوو گوندی "چەقانێرگز و چەقاکەلبعەلی" شوانێکی تەمەن سی ساڵ و ژنێکی تەمەن 70 ساڵ بەهۆی لێدانی هەورەبرووسکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە هاوکات هەوروبرووسکە لە گوندی "لەعل‌ئاوای ڕیزوەند"ی سەر بە شاری "مایەشت" لە پاریزگای کرماشان، بووەتە هۆی تێداچوونی شەش سەر مەڕی هاووڵاتیان.

لە بەهاری ئەمساڵدا بەهۆی لێدانی هەورە برووسکەوە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان چەندان هاووڵاتیی کورد بوونەتە قوربانی.










باسنيوز
Top