لەسەر ڕووداوی تەقەکانی شەوی ڕابردووی سیتی سینەما ڕوونکردنەوە دەدرێت

لەسەر ڕووداوی تەقەکانی شەوی ڕابردووی سیتی سینەما ڕوونکردنەوە دەدرێت
سیتی سینەما لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردوو کە ئاڕاستەی ئەو سینەمایە کرابوو ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە.

پەیجی فەرمی سیتی سینەما لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە، "سوپاسێکی زۆری بینەران و خەڵکی شاری سلێمانی خۆشەویست دەکەین بۆ هەواڵ پرسین و پەرۆشیان بۆ ستی سینەما، سەبارەت بەو ڕووداوە نەخوازراوەی ئەمشەو دەمانەوێت پێتان ڕابگەیەنین کە چەند تەقەیەک لە دەرەوەی ستی سینەماوە کراوە لە کارگەی چیمەنتۆی کۆنی سەرچنارەوە بە داخەوە کە ئاڕاستەی تەقەکان چەند شوێنێکی گرتۆتەوە کە یەکێک لەوانە ستی سینەمایە".

ڕوونیشکراوەتەوە، وێڕای ئیدانە کردنی ئەو کارە ئێمە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە کە بەردەوامین لە کار کردن.

ئەمە دوای ئەوە دێت کە کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردوو چەند کەسێک تەقەیان ئاراستەی سیتی سینەمای سلێمانی کرد و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

سیتی سینەما، باڵەخانەیەکی هونەرییە لە شاری سلێمانی رۆژانە فیلم و دراما جیهانییەکانی تێدا نیشان دەدرێت.










باسنيوز
Top