هەولێر.. لەبارەی وێستگەی کارەبای ئەحمەد ئیسماعیلەوە دڵنیایی دەدرێت
شێخ کافی ئەفسەر لە ژووری عەمەلیاتی پۆلیسی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕايگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە نزیک وێستگەی کارەبای ئەحمەد ئیسماعیل لە هەولێر کەوتەوە کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی هەولێر - مەخموور و بە زووترین کات تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنەکە".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە زۆر نزیک بوو ئاگر بپەرێتەوە نێو حەوشەی وێستگەکە و بەمەش مەترسیی لەسەر وێستگەکە درووست بوو بەڵام تواندراوە زوو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و پێش لە مەترسییەکانی بگیرێت.
ئاشکراشی کرد کە بەهۆی ئاگرەکەوە ڕووبەڕێکی دەغڵودان و پوش و پەڵاش سووتاوە و کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تواندراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێ و ئێستا لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە بەمەبەستی زانینی قەبارەی زیانەکان و هۆکاری ئاگرەکە.
باسنيوز
