یه‌كێتى هەڵوێستی لەبارەی به‌شداریكردنیان له مه‌ڕاسیمى سوێند خواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم ڕاگەیاند
له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی فه‌رمى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به میدیاى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند: "هێشتا كاتێكی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئاخۆ یه‌كێتی به‌شداری مه‌راسیمی سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات یاخود نا، بۆیه نیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌لایه‌ن براده‌رانی پارتییه‌وه ئه‌و پرسه یه‌كلاده‌كاته‌وه".
ده‌رباره‌ى به‌شدارى كردنى به‌رهه‌م ساڵح، له مه‌ڕاسیمى سوێند خواردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، گوته‌بێژی یه‌كێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بۆ خۆی ئازاده له به‌شداریكردن یان نه‌كردنی له‌و مه‌راسیمه‌دا.
باسنيوز
