لە هەولێر داوای قەدەغەکردنی لێخورینی ماتۆرسکیل دەکرێت

لە هەولێر داوای قەدەغەکردنی لێخورینی ماتۆرسکیل دەکرێت
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر داوا دەکات لێخورینی ماتۆرسکیل لە شەقامەکان و ھاوردەکردنی قەدەغە بکرێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر لە نووسراوێکدا ئاراستەی پارێزگای هەولێری کردووە ، تێێدا داوا دەکات ھاوردەکردنی ماتۆرسکیل قەدەغە بکرێت و رێگەش نەدرێت لە شەقامەکان بەکاربھێنرێت.

تەندروستی ھەولێر ئاماژەشی بەوەداوە، لەم چەند ساڵەی ڕابردوو ئاماری رێژەی مردن بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەرێژەیەکی زۆر بریتییە لە پێکدادانی ئۆتۆمبێل لەگەڵ ماتۆرسکیل کە ئێستا تێبینی دەکرێت ژمارەیان یەکجار زۆر بووە، بۆ کەمکردنەوەی رێژەی مردن لە شەش خاڵدا چەند داواکارییەکی خستووتە ڕوو.








باسنیوز
Top