سلێمانی.. ئه‌وكه‌سانه‌ى ئاگر له چیاى گۆیژه ده‌كه‌نه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامى سلێمانى ڕایگه‌یاند: "ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌ر چیاى گۆیژه هۆكارن بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر ڕووبه‌ڕووى سزاى یاسایی ده‌بنه‌وه، بۆیه پێویسته هاووڵاتییان و گه‌شتیاران مامه‌ڵه‌یه‌كى ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ژینگه و ناوچه شاخاوییه‌كاندا كه‌ن".
گوتیشى: "زۆرجار گه‌شتیاران به‌مه‌به‌ستى كاتێكى خۆش سه‌ردانى چیاى ئه‌زمه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرجار له وه‌رزى هاویندا چیاى ئه‌زمه‌ڕ ڕووبه‌ڕووى ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته هاووڵاتییان پێش ئه‌وه‌ى شوێنكه جێبهێڵن له كوژانه‌وه‌ى ئاگر و پشكۆكانیان دڵنیاببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه ڕوونه‌دات".
قایمقامى سلێمانى، جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بزانین هه‌ركه‌سێك هۆكاره بۆ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌و ناوچانه هێزه‌كانى پۆلیس ده‌ستگریان ده‌كه‌ن و ڕووبه‌ڕووى سزاى یاسایی ده‌بنه‌وه، چونكه ئه‌و شوێنانه شوێنێكى گه‌شتیارین و پێویسته هاووڵاتییان ناوچه گه‌شتیارییه‌كان بپارێزن.
ئه‌مه له كاتێكدایه شه‌وى سێشه‌ممه به‌هۆكارێكى نادیار ئاگر له چیاى گۆیژه كه‌وته‌وه، دواى دوو كاتژمێر ئاگرەكه له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانییه‌وه كۆنتڕۆڵكرا.
باس‌نیوز
