كوردهكانی خورماتوو رووبهڕووی ههڕهشه و تهعریب بوونهتهوه
ئەو ھاووڵاتییه كوردانهی خورماتوو کە لە شازدەی ئۆکتۆبەرەوە ئاوارە بوون و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان دەڵێن: "بەھۆی زۆربوونی دیاردەی تەعریب و داگیرکردنی زەوی و زاری کوردەکان ناتوانین بگەڕێنەوە".
نائارامی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان و ھەڕەشەی گروپە چەكدارەكان و ھێنانی عەرەبی ھاوردە دۆخەكەی زیاتر لەسەر كورد سەختكردووە. ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵت: "گرنگە حزبەكان یەكڕیزبن بۆ ئەوەی بە یەك دەنگی رووبەڕووی تەعریب لە ناوچە كوردستانییەكان ببنەوە".
لەدوای ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر کورد لەڕووی سەربازی و ئیدارییەوە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان دەسەڵاتی لەدەست داوە. ئهو ناوچانەش کەوتوونەتە ژێر دەستی حکومەت و ھێزە ئەمنیەکانی عێراق، ئەوەش بوەتە ھۆکارێك بۆ تەعریب و داگیرکردنی موڵك و زهوی و تیرۆرکردنی ھاوڵاتیانی بێتاوانی کوردیشی لەو ناوچەكە لكهوتووهتهوه.
k24-
