سهرۆك وهزیرانی ههرێمی فلاندهرز پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی دهكات
بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی
ڕێزدار،
وەکو سەرۆكوەزیرانی کاربەڕێکەری حکوومەتی فلاندەرز، دەمەوێت پیرۆزباییت لێبکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنت و دەستنیشانکردنت وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
شانازی دەکەم بەو هەماهەنگییە بەهێزەی بەیەکەوە دروستکرا لەنێوان ئێمە و حکوومەتی بەڕێزتانهوه. سەردانی من بۆ هەرێمی کوردستان لە نیسانی ٢٠١٦ وەکو خالێکی گرنگ و بەرچاوی چالاکی کارەکانم دەمێنێتەوە.
بەداخەوە، لەبەر هەڵبژاردنەکانی ئەم کۆتاییە و پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی فلاندەرز، ناتوانم ئامادەبم لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی بەرێزتان.
دووبارە دەمەوێت پیرۆزباییت لێبکەم و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لە ئەرکی داهاتووتدا وەك سەرۆك.
kdp-
