حەکیم: کێشەکانی هەولێر و بەغدا بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق مەترسین

حەکیم: کێشەکانی هەولێر و بەغدا بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق مەترسین
سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەڵێت، بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق، دەبێ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن.

عەممار حەکیم، سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی لە گوتاری نوێژی جەژندا دووپاتی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە.

حەکیم رای گەیاندووە، دەبێ لە داهاتوودا حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانیان رێک بخەنەوە و کێشە و دۆسییەکانیان چارەسەر بکەن.

هۆشداریشی داوە لە تەقینەوەی دۆخەکە ئەگەر بێت و کێشەکانی هەردوولا چارەسەر نەکرێن، بە هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق ناوی برد.

دوای رووخانی رژێمی سەددام حوسێن، هەولێر و بەغدا کێشەی زۆریان لەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و مادەی 140و کێشەی نەوت و غاز و جێبەجێکردنی دەستوور هەبووە و ئێستاش ئەو کێشانە بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە.











باسنيوز
Top