یه‌كگرتووی ئیسلامی داوای كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه له پارتی و یه‌كێتی ده‌كات
یەکگرتووی ئیسلامی داوای کۆبوونەوەی لوتکەی پارتی و یەکێتی دەکات، ئەندامێکی سەرکردایەتی ئه‌و حیزبه‌ش دەڵێت: كاتی ئه‌وه نییه له میداكانه‌وه لێدوانی دژیه‌ك بدرێت، ده‌بێت له گۆشه‌یه‌كی فراوانتره‌وه سه‌یری دۆخه‌كه بكرێت و هه‌رچه‌نده پێویست بكات ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌ك دابنیشن، پارتیش ئهگەرچی پێشنیازەکەی یەکگرتوو بە باش دەزانێت، بەڵام لە هەمان کاتدا پێیوایە، پێش هەر کۆبوونەوەیەك دەبێت یەکێتی لە ناو خۆی ڕێکبکەوێت و بەڵێنی واژۆكراویش بداتە پارتی كە بە هیچ جۆرێك ئەو ڕێککەوتنە بە دەردی ڕێککەوتنەکانی دیکە نابات.
له‌مباره‌یه‌وه حاجی كاروان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئێستا كاتی ئه‌وه نییه له میداكانه‌وه لێدوان بدرێت، ده‌بێت له گۆشه‌یه‌كی فراوانتره‌وه سه‌یری دۆخه‌كه بكرێت، هه‌رچه‌نده پێویست بكات ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌ك دابنیشن، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت پێكبهێنرێت".
ئاشكراشیكرد: "سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئاماده‌یی خۆی بۆ نێوه‌ندگیریكردن له نێوان پارتی و یه‌كێتی نیشانداوه"، ده‌شڵێت، "ئۆپۆزسیۆنبوونی ئێمه له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگاكه‌مانه نه‌ك ئاراسته‌كردنی كوردستان به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار".
لە بەشێك لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوودا داوای ئەوەکراوە, هەرچی زووە کۆبوونەوە لە نێوان سەرۆك بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ ئەنجامبدرێت، پارتی وەك بەشێکی پرسەکە دەستپێشخەرییەکە بە باش دەزانێت, بەڵام داوای گه‌ره‌نتی پەشیماننەبوونەوە لە یەکێتی دەکات.
دیاری حسێن, ئەندامی سەرکردایەتی پارتیش له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوول, جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون، كه پارێزگاری كه‌ركووك كه‌سێك بێت، كه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتییه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ن، گوێ بۆ راسپارده و رێنماییه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوول ناگرن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی جه‌ختیشی كرده‌وه، "هه‌ر هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی لێكتێگه‌یشتن بنرێت، جێگای خۆشحاڵییه، به‌ڵام پێویسته یه‌كێتی چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كانی بكات و له‌ناو خۆیان بگه‌نه ئه‌و بڕیاره‌ی كه هیچ كه‌سێك له‌ناو یه‌كێتی دژایه‌تی ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌كات، كه له‌گه‌ڵ پارتی واژووی ده‌كات".
پەیامەکەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە کاتێکدایە, پارتی یەکێتی بە پێشێلکردنی رێککەوتنی نێوانیان بینی، لە بەرامبەردا یەکێتی دەڵێت: بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر پارێزگاری کەرکووك، بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکردووە.
k24-
