پێكهاتەكان ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە پاراستنی پێكەوەژیان بەرز دەنرخێنن

 پێكهاتەكان ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە پاراستنی پێكەوەژیان بەرز دەنرخێنن
پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستان ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە پاراستنی پێكەوەژیان بەرز دەنرخێنن و پێیان وایە كە چۆن لە ماوەی ڕابردوودا گرنگیی بە پێكهاتەكان داوە، پاش دەستنیشانكردنی وەكو سەرۆكی هەرێمیش زیاتر گرنگی بە مافی پێكهاتەكان دەدات و یەكڕیزیی ناوماڵی كورد دەپارێزێت.



حەسەن قاسم، ئێزدییەكی شنگالە و ئاوارەی سنووری سۆران بووە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لەو ماوەی كە سەرۆكوەزیران بووە ئێستاشی لەگەڵدا بێت، بەردەوام خزمەتی پێكهاتەكانی كردووە و هەنگاوی زۆر باشی ناوە كاتێك كە ئەو فەرمانە بەسەر ئێزدییەكاندا هات، هەروەها لە كاتی كۆچی دواییی میری ئێزدییاندا لەگەڵ خەم و ئازارەكانی ئێمە بوو و ئێمەی بێ خاوەن نەهێشتەوە، بەردەوام لە پشت پێكهاتەی ئێزدییەكان بووە و هیوادارین لە سەرۆكایەتیی هەرێم هەنگاوی جددی تر بنێت بۆ ئەو پێكەوەژیانەی كە لە كوردستان هەیە تا زیاتر برەوی پێبدرێت."



سەرگیز شم، مەسیحییەكی دیانایە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "وەكو مەسیحییەكان پشتگیری لە نێچێرڤان بارزانی دەكەین، چونكە دەتوانێت كوردستان بباتە قۆناغێكی دیكە، هەموومان بینیمان لە كاتی كێشە و قەیرانەكاندا چۆن كوردستانی پاراست و بەهێزتری كرد، دەركەوت كە پیاوی ڕۆژی تەنگانەیە، بۆیە پشتگیریی لێ دەكەین و هیوای سەركەوتنیشی بۆ دەخوازین."



هورمز كانون، كریستیانێكی دیكەی ناوچەكەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد: "باوەڕێكی گەورەمان بە نێچیرڤان بارزانی هەیە، كە مافی ئێمە بپارێزێت و ئەو پێكەوەژیانەی كە لە كوردستان هەیە بەهێزتر بكات، چونكە بە درێژاییی مێژوو بنەماڵەی بارزانی ڕێزیان لە مافی پێكهاتەكان گرتووە و نێچیرڤان بارزانی درێژەپێدەری ئەو ڕێبازەیە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش بەردەوام بەرگریی لە مافی پێکهاتەکان كردووە، بۆیە وەكو پێكاتەكانی كوردستان لەو بڕوایەداینە پاشەڕۆژێكی گەش بە پشكداریی هەموو پێكهاتەكان لە پێش ئێمەدایە".
kdp-
Top