"دوواین ئاماری ڕزگاربووانی دەستی داعش"
لە ئامارەکەدا، کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، ھاتووە: بەپێی دوواین ئامار لە ٣/٨/٢٠١٤ ژمارەی ئێزدییەکان لە عێراق ٥٥٠ھەزار کەس بوون، بەھۆی داعشەوە ٣٦٠ھەزار کەسیان ئاوارە بوون، ژمارەی شەھیدان یەکھەزار و٢٩٣ کەس و ژمارەی بێدایکان ٤٠٧ کەس و ژمارەی بێباوکان یەکھەزار و ٧٥٩ کەس و ئەوانەی دایک و باوکیان لەدەست داوە ٢٢٠ کەسن، کۆی ژمارەکەش دەکاتە ٢ھەزار و ٧٤٥ کەس.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: تاوەکو ئێستا ٨٠ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە و دەیان گۆڕی تاکەکەسییش ھەیە و ٦٨ مەزار و شوێنی ئایینییش تەقێندراونەتەوە و١٠٠ھەزار کەسیش ئاوارەی دەرەوە بوونە.
لە کۆتاییی ئامارەکەدا هاتووە کە ژمارەی ڕفێندراوان شەشھەزار و ٤١٧ کەس بوونە، کە ٣ھەزار و ٥٤٨ ئافرەت و٢ ھەزار و ٨٦٩ پیاو بوونە و، ژمارەی ڕزگارکراوانیش بەگشتی ٣ھەزار و ٤٧٦ کەسە، کە لەوانە یەکھەزار و ١٨٤ ژن و ٣٣٧ پیاو و یەکھەزار و ٢٠ منداڵی کچ و ٩٣٥ منداڵی کوڕ و تاوەکو ئێستاش ٢ھەزار و ٩٤١ کەس لەدەست داعشدا ماون، کە یەکھەزار و ٣٤٤ ئافرەت و یەکھەزار و ٥٩٧ پیاون و، ئەو ئامارە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە باوەڕپێکراوە.
kdp-
