پیرۆزباییى نێچیرڤان بارزانی بۆ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گه‌رمترین پیرۆزبایى سه‌ره‌تا له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان، ئینجا له سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان و ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات ده‌كه‌م.
هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان و هاندەری هەموو لایەک بێت بۆ یەکڕیزی و ئاشته‌وایى و تەبایی. هەموومان پێکەوە بە گیانی لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردنەوە، لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستاندا، ئەرک و بەرپرسیاریه‌تیی خۆمان بەرامبەر بە گەل و نیشتمان بەجێ بهێنین.
به‌و هیوایه‌ی جه‌ژن و یاد و بۆنه‌کانی داهاتووی هه‌موو پێکهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى کوردستان له سایه‌ى قووڵبوونهوهى زیاترى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و فرهڕهنگى، ئارامی، ئاوه‌دانی، پێشکه‌وتنی به‌رده‌وام و ژیانێكى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه.
دووباره جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت و هیواى پشوویه‌كى خۆش و ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان
kdp-
