هه‌ولێر و بەغدا له‌رووی سه‌ربازییه‌وه به‌نیازی به‌رنامه‌ی نوێن
سالار محه‌مه‌د جه‌باری، جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رايگه‌یاند: دۆخی ناوچه‌كانی مه‌خموور و كه‌ركووك باش نییه، داعش جوڵه‌ی هه‌یه بۆیه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی کارێکی باشه له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌بێت ئه‌وه‌شی روویداوه لە ئەستۆی پێشمه‌رگه نییه داعش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌وه دزه‌ده‌كه‌ن و نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان پیشمه‌رگه و سوپای عێراق ئه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه ".
گوتیشی: "به‌نیازن به‌رنامه‌یه‌كی نوێ هه‌بێت بۆ ئەوەی هه‌ردوولا له‌سه‌ری برۆن، به‌ڵام تائێستا هیچ شتێكی پراكتیكی نه‌بینراوه".
باسنيوز
