ئاستی زانستیی زانکۆکانی عێراق پێش زانکۆکانی کوردستان دەکەوێت
بەپێی دوایین ریزبەندیی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق، کە لە ریزبەندیی زانکۆکانی جیھان وەرگیراوە و ژمارەیان ٩٥ زانکۆیە، ھیچ زانکۆیەکی کوردستان لە ١٠ زانکۆ یەکەمەکەی عێراق نییە.
ھەرچەندە زانکۆکانی کوردستان بودجەیەکی زۆر و ئازادیی کردنیان بۆ فەراھەم کراوە، بەڵام وەک لە ریزبەندییەکەدا دەردەکەوێ، زانکۆکانی بابیلۆن، بەغدا، تەکنۆلۆجیی عێراق، دیالە، مووسڵ، کوفە، بەسرە، ئەنبار، تکریت و قادسییە لە ١٠ زانکۆ یەکەمەکانن لە رووی ئاستی زانستییەوە.
کەوتنە دواوەی زانکۆکانی کوردستان لەڕووی ئاستی زانستییەوە، وەک قوتابییان و ئەکادیمیستان باسی دەکەن، بەھۆی سیاسەتی ھەڵەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.
لە ساڵانی پێشتر، ساڵانە ئاستی زانستیی زانکۆکانی کوردستان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دیاری دەکرا و کێبڕکێیەک دەکەوتە نێوان زانکۆکان، بەڵام لە ساڵی رابردوو، بە فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا، ھیچ ریزبەندییەک بۆ زانکۆکان نەکرا و ئەو زانکۆیانە بە گرووپ خرانە ریزبەندییەکەوە.
ئاستی زانکۆکانی کوردستان لە ریزبەندیی زانکۆکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ٢٠١٩دا:
- زانکۆی سلێمانی، ١١مین.
- زانکۆی سەڵاحەدین، ١٢مین.
- زانکۆی ئیشق، ١٤مین.
- زنکۆی کەرکووک، ١٦مین.
- زانکۆی سۆران، ١٨مین.
- زانکۆی پزیشکیی ھەولێر، ١٩مین.
- زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، ٢٠مین.
- زانکۆی دھۆک، ٢١مین.
- زانکۆی کوردستان/ ھەولێر، ٢٢مین.
- زانکۆی کۆیە، ٢٤مین.
- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، ٢٦مین.
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ٢٨مین.
- زانکۆی زاخۆ، ٣٤مین.
- زانکۆی جیھان/ ھەولێر، ٣٩مین.
- زانکۆی نەورۆز، ٤١مین.
- زانکۆی ئەمریکی/ کوردستان، ٤٢مین.
- زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، ٤٤مین.
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، ٤٥مین.
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی دھۆک، ٤٨مین.
- راپەڕین، ٤٩مین.
- پەیمانگای کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیجییەکان، ٥٠مین.
- چەرمۆ، ٥١مین.
- کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان، ٦٥مین.
- جیھان/ سلێمانی، ٦٩مین.
- گەرمیان، ٧٠مین.
- ئەربیلی نێودەوڵەتی، ٨٠مین.
- جیھان/ دھۆک، ٨٤مین.
- ھەڵەبجە، ٩٤مین.
باسنيوز
