ئاراس حەسۆ میرخان: یەکێتی بەشداری بکات یان نا، ئەوا پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت بەردەوام دەبێت
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕایگەیاندووە، ئه‌وانه‌ی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017یان ئه‌نجام دا، خۆیان باشتر له هه‌موو كه‌سێك ده‌زانن، كه ”چه‌ند شه‌رمه‌زار و ڕووڕه‌شن و هات و هاواریشیان بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌رمه‌زارییه‌یه“.
ئاراس حەسۆ میرخان بەپێویستی نازانێ كادیر و لایه‌نگرانی پارتی نیگه‌ران بن، چونکە ”ئه‌ركی پاراستنی ئه‌م هه‌رێمه و به‌جێ گه‌یاندنی هیوای ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌م گه‌له، له ئه‌ستۆی پارتی دایە“.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە و سه‌رۆکی حكوومه‌تیش دیاری دەکرێت و حكومه‌تیش پێك دێت، ئەگەر ”یه‌كێتی به‌شدار بێت یا نا، ده‌بێ یەکێتیی ئه‌وه باش بزانێت، کە پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی نه چاوپۆشی له خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كەن و نه ڕێگه‌ش ده‌دەن خیانه‌تكارێك ببێته پارێزگاری كه‌ركووك“.
لە هەڵبژاردنی رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، پارتی لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمان ( بەدەر لە 11 کورسیی پێکهاتەکان، کە جێگیرە)، 45 کورسی بەدەست هێنا و بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستانیش، لایەنی زۆرینە حکوومەت پێک دەهێنێت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات.
باس‌نیوز
