لە یەک مانگدا 34 کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٣٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئێران کوژراون کە بە بەراوەرد لەگەڵ مانگی ئەپریل کە ١٥ حاڵەت بووە، زیاتر لە ١٢٦٪ زیادی کردووە.
شێوەی قوربانیبوونی کۆڵبەران:
تەقەی ڕاستەوخۆ : ٢٥ حاڵەت (٨ کوژراو و ١٧ بریندار) کە دەکاتە ٧٣.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ٤ حاڵەت (٤ کوژراو) کە دەکاتە ١١.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
مین: ٢ حاڵەت (١ کوژراو و ١ بریندار) کە دەکاتە ٦٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و کوتانی هێزە ئەمنیەکان: ٢ حاڵەت (٢ بریندار) کە دەکاتە ٦٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتوچۆ: ١ حاڵەت (١ کشتە) کە دەکاتە ٣٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بەپێی پارێزگاکان:
پارێزگای ورمێە: ٢٢ حاڵەت (٨ کوژراو و ١٤ بریندار).
پارێزگای سنە: ٨ حاڵەت (٤ کوژراو و ٤ بریندار).
پارێزگای کرماشان: ٤ حاڵەت (٢ کوژراو و ٢ بریندار).
باسنیوز
