پۆمپیۆ پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا پۆمپیۆ جه‌ختی له په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها پۆمپیۆ هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زیاتر تۆكمه بكرێن و كێشه‌كانی نێوانیان به ڕێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد و به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و عێراقی له هه‌موو بواره‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ، دووپات كرده‌وه.
k24 -
