وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌ نوییه‌كه‌یدا بۆ خواست.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدرال پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ‌به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌رك و كاری نوێیدا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ كرده‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییی ئه‌لحه‌كیمی كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ، نیشان دا
k24 -
Top