ئاسایشی هەولێر هاووڵاتییەکی رفێنراوی ئازادکرد
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: " کاژێر 11:30 خولەکی شەوی 28-5-2019 سێ تاوانبار بە ناوەکانی ( رێباز قادر ساڵح، عەبدولستار قادر ساڵح و ئەژین مستەفا) لە شارۆچکەی عەنکاوە ، هاووڵاتییەکی بەڕەگەز هیندی بەناوی (نسارا ئەحمەد غەفور شەریف) دەڕفێنن ، هەروەها برایەکی تاوانباران ( رێباز و عەبدولستار) بەناوی (نەبەز قادر ساڵح) کە ئاگاداری پیلانەکە بووە، چاودێری کردەی رفاندنەکەی کردووە".
ئاسایشی هەولێر راشیدەگەیێنێت: " بەپێی دانپێدانانەکانی تاوانباران، کە لەگەڵ راگەیێندراوەکەدا بڵاوکراوەتەوە رفێنەران وێنەی ڤیدۆیی رفێنراوەکە دەگرن و بۆ براکەی دەنێرن، لە بەرانبەر ئازادکردنیشدا داوای بڕی 100 هەزار دۆلاری ئەمریکی دەکەن".
kdp -
