عادل عەبدولمەهدی: مووچە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نابڕین
عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆكی وەزیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌پێی یاسای بوودجه ده‌بێت رۆژانه حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نەوت راده‌ستی حکوومەتی بەغدا بكات، به‌ڵام تاکو ئێستا نه‌وتی راده‌ست نه‌كردووه.
سه‌رۆك وەزیرانی عێراق گوتیشی: "ئه‌و بابه‌ته پێویستی به رێككه‌وتن هه‌یه و له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی دانه‌وه‌ی قه‌رز و كرێی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانه".
له‌باره‌ى پرسى كه‌ركووك، ناوبراو گوتی: "ده‌بێت یه هاوبه‌شى له‌گه‌ل حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى كه‌ركووك چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌ول بده‌ین دۆخى كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه.
باسنيوز
