باڵابەرزترین کەسی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەولێر بوو

باڵابەرزترین کەسی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەولێر بوو
گەنجێکی کورد کە خەڵکی سنووری پارێزگای کەرکووکە، باڵابەرزترین کەسە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.

ئیبراھیم مزەفەر ڕەشید کە تەمەنی ١٩ ساڵە، درێژترین لاوی هەرێمی کوردستان و عێراقە کە باڵای ٢ مەتر و ١٥ سانتیمەترە.

ئەو گەنجە کاتێک لە نێو بازاڕی ھەولێر دەسووڕێتەوە، دەبێتە جێی سەرنجی خەڵکی و هەمووان هەوڵدەدەن وێنەی لەگەڵدا بگرن.

ئیبراھیم مزەفەر رايگەیاند: ”من خەڵکی شارۆچکەی پردێم سەر بە پارێزگای کەرکووک. کاری سەرەکیی رۆژانەم جووتیارییە لە پردێ، جگە لە کاری جوتیاری، یاریزانی یانەی بالەی ھەولێریشم“.

ئیبراهیم تائێستا بۆ هیچ کێبڕکێیەک بانگهێشت نەکراوە، سەرەڕای ئەوەی توانای پێویستی لە ڕووی وەرزشییەوە هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە درێژترین پیاوی جیهانیش، هەر کوردە و خەڵکی باکووری کوردستانە کە باڵای ٢ مەتر و ٥٢ سانتیمەترە.











باسنيوز
Top