ڕاپەڕین.. دوو کەس بەھۆی ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کران

ڕاپەڕین.. دوو کەس بەھۆی ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کران
لە ھەڵمەتێکی ھێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، دوو کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی لە سنووری پشدەر دەستگیر کران.

جەبار ئادەم، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان ژینگەی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "دوای کۆکردنەوەی زانیاری، ھێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ھیرۆ لە پرۆژەی ئاوی (خاس)ی ناوچەکە، دوو کەسیان دەستگیر کرد، کە ماسییان ڕاوکردبوو، لەنێویشیاندا ماسیی 10 کیلۆگرامی ھەبوو".

گوتیشی: "دوای دەستگیرکردنیان، دوو تۆمەتبارەکە بە مەبەستی غەرامەکردن و پڕکردنەوەی بەڵێننامە، ڕەوانەی دادوەریی لیکۆلینەوەی پشدەر کران و ماسییەکانیش بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا لەلایەن لێژنەی تایبەتەوە و بە بریاری دادگا فرۆشران".

ساڵانە بەمەبەستی پارستنی ماسییەکان و بەھۆی وەرزی دانانی گەراوە، بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی لە مانگی ئازارەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن و تا 20/6/2019 بەردەوام دەبێت.











باسنيوز
Top