وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی دیاریکردنی ڕۆژی جەژن ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی ئەوقاف بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە کە کاتژمێر ٧ی ئێوارەی سبەینێ دووشەممە 2019.6.3 لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف لە پریس کۆنفرانسێکدا دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕادەگەیەندرێت.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بانگھێشت نامە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن
بەمەبەستی دیاری کردنی یەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز سبەی دووشەممە ٣⁄٦⁄٢٠١٩ لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆدەبێتەوە، بۆئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن بانگھێشت دەکات بۆ ڕێکخستنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوان.
کات" ٧ ی ئێوارە
بەروار" ٣⁄ ٦⁄ ٢٠١٩
شوێن" ھۆڵی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دیوانی وەزارەت
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی
وەزارەتی ئەوقاف٢⁄ ٦⁄ ٢
باسنيوز
