پارتی پەیامێکی یەکلاکەرەوە بە یەکێتی دەدات
دیاری حوسێن، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی رايگەیاند: ”بە یەکێتیمان راگەیاندووە، ھەر کەسێک دەستی لە رێککەوتنەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەردا ھەبێت، نابێتە پارێزگاری کەرکووک“.
ڕوونیشی کردەوە کە پرسی پارێزگاری کەرکووک دراوەتە دەست سەرۆک بارزانی و کۆسرەت ڕەسووڵ، چونکە ”پارتی ھەرگیز رێگە نادات کەسێک دەستی لە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەردا ھەبێت، ببێتە پارێزگاری کەرکووک“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە لە دوا ساتەکانی دەنگدان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا، یەکێتی سێ ناوی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە پارتی داوە، بەڵام پارتی پەسەندی نەکردووە و ”هۆکارەکەش دیارە“.
باسنيوز
