بەختیار حەیدەر: پرسی پێكهێنانی حكوومهت لەدەست هیچ حزبێک نەماوە
بەرپرسی فەرمانگەی یاسایی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، پرسی پێکهێنانی حکوومەت لەدەست هیچ لایەنێکی سیاسی نەماوە.
بەختیار حەیدەر، بەرپرسی فەرمانگەی یاسایی پارتی ڕاگەیاند، پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت لە دەست پارتی دیموکراتی کوردستان و هیچ لایەنێک نەماوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بابەتەکە “کەوتووەتە سهر ڕێچکەی یاسایی خۆی و قانون لەمبارەیەوە ڕۆلی ههیه". گوتیشی: "بهپێی یاسا رێكاری پێویست دهگیرێته بهر و ڕێڕهوی خۆی دهگرێت".
بەپێی بانگهێشتنامەی فەرمیی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی ١٠ی ٦ی ٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی دەخوات و لە هەمان ڕۆژدا مەسروور بارزانی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ناوزەد دەکرێت.
باسنیوز
