بەیاننامەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووکەوە
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەک لەبارەی رەشی ئێستای کەرکووک بڵاو دەکاتەوە.
لە بەیاننامەکەدا، ، ئەنجومەنەکە سەرکۆنەی ”کردە تیرۆریستییەکان“ دژی هاووڵاتییانی بێ گوناهی کەرکووک دەکات و پێی وایە ئەو رووداوانەی ئەم دواییە گەیشتوونەتە بارێکی ”ترسناک“.
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک هەروەها رایگەیاندووە، سووتاندنی دەغڵودانی هاووڵاتییان و تەقینەوەکان ئاماژەن بۆ بارودۆخێکی ئەمنیی فشۆڵ، کە تێیدا هەموو پێکهاتەکان دەکرێنە ئامانج.
هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەنجومەنەکە ئەو رووداوە تیرۆریستییانە بە هەوڵێک بۆ بە دەستهێنانی ئامانجی سیاسیی چەند ئەجێندایەک دادەنێت و نەبوونی هێزێکی ئەمنیی تۆکمەش بە زەمینەسازی بۆ سەرهەڵدانەوەی تیرۆر هەژمار دەکات.
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی بۆ چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی کەرکووک جەخت لە پێویستیی هەماهەنگیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق دەکاتەوە.
باسنیوز
