پارتی پێکهێنانی حکوومەت و رەوشی کەرکووک تاووتوێ دەکات

		 پارتی پێکهێنانی حکوومەت و رەوشی کەرکووک تاووتوێ دەکات
ئەمڕۆ شەممە 01/06/2019، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کۆ دەبێتەوە و پرسەکانی پێکهێنانی حکوومەت و رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، تاووتوێ دەکات.

سەرچاوەیەك لە مەکتەبی سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی، بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، كۆ دەبێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا قۆناخەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و رێوشوێنەكانی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچە كوردستانییەكان تاووتوێ دەكرێن.

ئاماژەی بەوەش كرد، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، تاووتوێكردنی بارودۆخی عێراق و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ده‌بێت.
KDP-
Top