فراكسیۆنی پارتی، پاڵپشتی کاراکردنەوەی پڕۆژە یاسای نەوت و غاز دەکات
گوڵیزار ڕەشید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ڕاپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیتی ئەمەریكی لەسەر بەرهەم و هەناردە و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان روونە و پڕۆسەكە بە شێوەیەكی شەفاف خراوەتە روو، دیلۆیت چاودێریی تەواوی پڕۆسەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات و لە ڕاپۆتەكانیدا وردەكارییەكان دەخاتە روو.
رەشید گوتیشی، لیژنەكەیان سەرقاڵی ئامادەكرنی پڕۆژەیەكە بۆ كاراكردنی یاسای نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان و دامەزراندنی سندووقی نەوت و غاز، لەگەڵ ئەو پڕۆژە چاكسازییەی لە پەرلەمانە، كاراكردنی داهاتی سندووقی نەوت و غاز، سوودی باشی بۆ حكوومەت دەبێـت و داهات زیاد دەكات، فراكسیۆنی پارتیش پاڵپشتی ئەو پڕۆژەیەن و قۆناغی جێبەجێكردنی خێراتر دەبێـت.
ناوبراو روونیشی كردەوە، ئابووریی هەرێم ڕۆژ بەڕۆژ روو لە گەشەسەندن و فراوانبوونە لە ناوچەكەدا، بۆیە چاوی وڵاتانی ئەورووپی و جیهانی لەسەرە، بۆ ئەوەی بێن لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن و بەشدار بن لە بەرزكردنەوەی ئاستی ئابووری و جموجۆڵی بازرگانی لە هەرێم
KDP-
