بەرپرسێکی پارتی: دەستێک لە پشت تەقینەوەکانی کەرکووکەوەیە
ئیدریس ڕەفعەت، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارتی لە کەرکووک ڕایگەیاند: "ئەو هێزەی ئێستا لە کەرکووکە توانای پاراستنی ئەمنیەتی شاری نییە و نە خەڵک هاوکاریانە و نە ئەوانیش خەمخۆری شارەکەن، شارەکە ئێستا بێ خاوەنە و کەس خۆی بە خاوەنی نازانێت، ئەوانەی لە کەرکووکن داگیرکەرن و بازرگانی پێوە دەکەن".
بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک گوتیشی "پێشتر ئێمە لەوێ بووین بە دیاریکراوی لە مانگی رەمەزاندا کارمەندەکانمان لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بڵاوە پێ دەکرد بۆ پاراستی سەر و ماڵی هاووڵاتییان، کارمەندی ئێمە خۆی دەکردە قوربانی بۆ خەڵک، بەڵام ئێستا ئەوانە لە کەرکووکن خەڵک دەکوژن".
ئاماژەی بەوەدا کە شوێنی وا هەیە ۱۰۰ مەتر لە بارەگای پۆلیسی فیدراڵی دوورە، کەچی دەغلودانی هاووڵاتییانی کوردی تێدا سوتێنراوە، گوتیشی "ئەم کارانە بۆ دەرکردنی کوردانی ناوچەکەیە".
باسنیوز
