کۆگایەکی گەورەی کەلوپەلی ئۆتۆمبێلی عێراقی سووتا
کۆگاکە کەوتووەتە ناوچەی جسر دیالە لە رۆژهەڵاتی بەغدا و ئاگرەکە زیانێکی زۆری ماددی لێ کەوتووەتەوە.
بەپێی هەواڵیی میدیا عێراقییەکان، کۆگاکە و کەلوپەلەکانی موڵکی کۆمپانیای گشتیی ئۆتۆمبێل بوون، کە کۆمپانیایەکی حکوومەتی عێراقە.
باسنيوز
