پارتی پۆستە باڵاکەی بەغدا وەردەگرێتەوە
مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رايگەیاند: ”ژمارەیەک پۆست لە ئاستی باڵا و خوارتر لە حکوومەتی عێراق بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێن و پشکی کوردن، داوا کراوە کورد پڕیان بکاتەوە“.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەم پۆستانە تا کۆتایی ئەم مانگە بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێن، بۆیە دەبێت پڕ بکرێنەوە. گوتیشی: ”پارتی چەند پۆستێکی بەرکەوتەی خۆی هەیە و پڕیان دەکاتەوە، لەو پۆستانەش کە پارتی پێشتر لێی سەندراوەتەوە، پۆستی سوپاسالاری عێراقە و پارتی ئەو پۆستە پڕ دەکاتەوە“.
ئاماژەشی بەوە کرد کە ڕێژەی کورسیی حزبەکان پێوەرە بۆ دابەشکردنی پۆستەکان.
باسنيوز
