نەوزاد هادی: ئارامی هەولێر لای نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان نموونەیەكی باڵایە

 نەوزاد هادی: ئارامی هەولێر لای نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان نموونەیەكی باڵایە
ئارامی و سەقامگیریی شاری هەولێر، جێگای دڵخۆشی و سەرسامیی نوێنەرانی وڵاتانی بیانییە، دیپلۆماتكارە بیانییەكانیش، جیاواز لە ناوچەكانی دیكەی عێراق، شەوانی رەمەزان لە هەولێر شوێنە گشتییەكان بەسەر دەكەنەوە.

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە هۆی ئارامی و پێكەوەژیان لە پایتەخت، جیاواز لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی عێراق، كۆنسووڵگەری و باڵیۆزی وڵاتان دەیانەوێت بێنە نێو خەڵك و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان بەسەر بكەنەوە، بە تایبەت لە شەوانی رەمەزاندا دڵخۆشن بە جموجۆڵ و جۆش و خرۆشی خەڵك، كە بێگومان كولتووری پێكەوەژیان و ئارامی و سەقامگیریی شاری هەولێر، لای نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان نموونەیەكی باڵایە لە عێراقدا".

ئەو قسانەی پارێزگاری هەولێر، لە میانەی بەسەركردنەوەی شاندێكی باڵای كۆنسووڵگەری و باڵیۆزخانەی وڵاتانی ئەورووپی و بیانی بوو لە هەرێم بۆ نێو بازاڕ و شوێنە كولتووری و گشتییەكانی شاری هەولێر.

پارێزگاری هەولێر گوتیشی: "كۆنسووڵگەریی وڵاتان سەرسامن بە فەرهەنگی پێكەوەژیان لە هەولێر، سەقامگیری و ئارامیی ناوچەكەش ڕێگاخۆشكەرە بۆ ئەوەی نوێنەرایەتیی وڵاتان بە ئاسوودەیی لە هەولێر بژین و بە چاوی خۆیان پێشكەوتنەكان ببینن، بۆیە بە دیدی ئەوان هەولێر نموونەیەكی گەشاوەی ئارامی و پێكەوەهەڵكردن و خۆشگوزەرانییە لە ناوچەكەدا
kdp-
Top