لە مووسڵ چەند بڕیارێکی گرنگ دژی حەشدی شەعبی دەرکرا
شێروان دووبەردانی، سەرۆکی لیژنەی لێکۆلینەوە لە ڕاستییەکانی مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دووای ئەوەی لیژنەیەک لە پەرلەمانی عێراق بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی مووسڵ پێک هێنرا، بەدواداچوونی وردمان کرد و ڕاپۆرتێکمان لەبارەی پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی لە مووسڵ ئامادە کرد و ئاراستەی پەرلەمانمان کرد و دەنگی لەسەر درا و پەسەند کرا."
شێروان دووبەردانی گوتی: "بەپێی پەسەندکردنی ڕاپۆرتەکە چەند بڕیارێک دژی حەشدی شەعبی دەرکرا، چونکە پێشتر حەشدی شەعبی ڕۆژانە ١٠٠ تەنکەر نەوتیان دەدزی، ئەوەیان لێ قەدەغە کرا و لەوێ دەرکران و ھێزێکی عێراق چووە شوێنەکەیان. جگە لەوەش، حەوت ملیۆن تۆن کەلوپەلی سیکرابیان گواستبووەوە بۆ بەغدا و بازرگانییان پێ دەکرد، ئەوەشیان لێ قەدەغە کرا. جگە لەوەش، ١١ نووسینگەی بازرگانییان ھەبوو ئەوانیش ھەموویان داخران، بۆیە لیژنەکەی ئێمە ئەنجامی زۆر باشی ھەبوو."
دووبەردانی گوتیشی: "دوو ڕۆژە پارێزگاری نوێ دەستبەکار بووە و چاوەڕێ دەکەین، کاری باش بۆ مووسڵ بکات."
kdp-
