كارمەندانی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە كەمبۆدیا بەشداریی خولێك دەكەن

كارمەندانی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە كەمبۆدیا بەشداریی خولێك دەكەن
ژمارەیێك لە كارمەندانی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی كوردستان، بۆ بەشداریكردن لە خولێك بە ناوی (BAC) یان پاكسازی شەڕگە گەیشتنە وڵاتی كەمبۆدیا.

موخلیس شەریف، بەڕێوەبەری چالاكیی مینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی هەولێر، لەمبارەوە رايگەیاند: "لەپێناو زیاتر ئاشنا بوون بە كاری پاكسازیی مین و چەند بوارێكی دیكە، ژمارەیەك لە كارمەندانی مینی كوردستان، بۆ بەشداریكردن لە خولێك بە ناوی (BAC) یان پاكسازی شەڕگە گەیشتوونەتە وڵاتی كەمبۆدیا".

گوتیشی، خولەكە بۆ ماوەی 20 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین و دڵنیاین كارمەندانمان لەم خولەدا زانیاری و ئەزموونی باش بەدەست دەهێنن.










باسنيوز
Top