ڕۆژی ڕاسپاردنی مەسروور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت ئاشکرا کرا.
ئاماژەش بەوە کراوە کە بەهۆی ئامادەبوونی میوانان لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و نەبوونی شوێنی پێویست لەنێو تەلاری پەرلەمانی کوردستان، دەستەی سهرۆكایهتیی پهرلهمان، بڕیاری داوە ئهم دانیشتنه له هۆڵی (سهعد عەبدوڵڵا) لهشاری ههولێرى پایتهختی ههرێمی كوردستان ئەنجام بدات.
هەر بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان، یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ٦ی ٢٠١٩ی پەرلەمانی کوردستان، ناونانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە کە مەسروور بارزانییە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٩، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، ”دانراوە تا پێش کۆتایی مانگی شەش، حکوومەت پێک بهێندرێت“.
باسنیوز
