چنار سەعد: نێچیرڤان بارزانی 10ی مانگی داھاتوو سوێندی یاسای دەخوات و پێکهاتەکانیش بەشداریی پێکهێنانی حکوومەت دەکەن.
چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "بەپێی ئەو وادەیەی بە پەرلەمانتاران گەیشتووە، نێچیرڤان بارزانی 10ی مانگی داھاتوو سوێندی یاسای دەخوات و پێکهاتەکانیش بەشداریی پێکهێنانی حکوومەت دەکەن".
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، رۆژی 10/06/2019، پەرلەمانی کوردستان له هۆڵی سهعد عهبدوڵڵا کۆدەبێتەوە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسای دەخوات.
هەروەها بڕیارە رۆژی 12/06/2019، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمێکدا مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت رابسپێرێت، سەرۆکی راسپێردراوی حکوومەتیش، ماوەی 30 رۆژ مۆڵەتی هەیە تاکو کابینەی نوێی حکوومەت پێکبهێنێت.
K24
