هه‌ولێر.. دوو مێردمنداڵ له گۆماوێكی ئاوه‌ڕۆدا خنكان
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو مێردمنداڵ له گۆماوێكی ئاوه‌ڕۆدا له گه‌ڕه‌كی قه‌ته‌وی سه‌ر رێگه‌ی مه‌خموور خنكان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش دوای دوو كاتژمێر تیمی مه‌له‌وانیان له خه‌باته‌وه ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كردووه.
له شوێنی رووداوه‌كه، رایگه‌یاند، به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوار مێردمنداڵ بۆ مه‌له‌كردن چوونه‌ته ناو گۆماوه‌كه.
گوتیشی: ئه‌و مێردمنداڵانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 14 ساڵه و ئه‌وی دیكه‌یان 15 ساڵه.
پشتڕاستیكرده‌وه، كه په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاری مێردمنداڵهكانهوه كردووه و تا كه‌سوكاریان فریایان كه‌وتوون، دووان له مێردمنداڵه‌كان دیار نه‌ماوون.
گوتیشی: كه‌سوكاری مێردمنداڵه‌كان په‌یوه‌ندیان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كردووه و به هانایانه‌وه نه‌چوونه تا دوای دوو كاتژمێر تیمێكی مه‌له‌وان له خه‌باته‌وه گه‌یشتووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
روونیشیكرده‌وه، یه‌كێك له مێردمنداڵه‌كان له لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه ده‌رهێنراوه له گۆماوه‌كه، هێشتا گیانی تێدا بووه و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه و مانه‌وه‌ی زیاتر له كاتژمێرێك له نه‌خۆشخانه گیانی سپاردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: كاتژمێر هه‌شتی شه‌و تیمی فریاگوزاری پێیان گه‌یشتوون و پێشتریش له كاتژمێر 6:30 یه‌كێك له مێردمنداڵه‌كان ده‌رهێنراوه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
باوكی یه‌كێك له مێردمنداڵه‌كان چه‌ندینجار داوایان كردووه، ئه‌و گۆماوه و ئاوه‌ڕۆیه كه ته‌نیا سه‌د مه‌ترێك له ماڵهكانییانهوه دووره پاكبكرێته‌وه و به‌ربه‌ستی بۆ درووست بكرێت، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی نه‌داونه‌ته‌وه.
رووداوه‌كه له ناوچه‌ی میرزا ئه‌حمه‌د روویداوه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی مه‌خموور.
K24-
