رانیه‌.. له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا 7 كه‌س بریندار بوون

 رانیه‌.. له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا 7 كه‌س بریندار بوون
بەهۆی رووداوێکی، هاتوچۆ له‌ ناوچه‌ی قوڕه‌گۆ، لەسەر رێگای دەربەندی رانیە، حەوت کەس بریندار بوون و رەوشی دوو لەبریندارەکان باش نییە.

، رایگه‌یاند، هه‌ر حه‌وت كه‌سه‌كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا بوونه‌، كه‌ خۆی به‌ دارێكدا كێشاوه‌، دواتریش به‌ر دیوار و ستوونێك كه‌وتووه‌.

محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی رانیه‌ به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ كرێكاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌، به‌ڵام ته‌ندرووستی دووانیان باش نییه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و دووانه‌ش له‌ ژێر چاودێریدان و سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ری و وه‌رگرتنی تیشكن.

، ئه‌و كرێكارانه‌ له‌ پارشێوه‌وه‌ له‌سه‌ر كاربوونه‌، كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا و دوای ته‌واوبوونی كاره‌كه‌یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ رێگادا تووشی رووداوه‌كه‌ بوونه‌.

K24-
Top