رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

	 رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات
رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان، لە پەیامێكدا بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی دەكات، ئەمە دەقی پەیامەكەیە:

بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی..

خۆشحاڵ بووین بە هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە هیوای سەركەوتن و خزمەتكردن بە گەلی كورد و دۆزە ڕەواكەی و زاڵبوون بەسەر هەر كۆسپ و تەگەرەیەكدا كە دێتە بەردەم هەرێمەكەمان، لە خوای گەورە داواكارین پشتوپەناتان بێت و سەركەوتووتان بكات.



والسلام علیكم ورحمە اللە وبركاتە

براتان

عیرفان شێخ عەلی عەبدولعەزیز
KDP-
Top