تەرمی ١٣٨ کوردی ئێزدی ڕەوانەی بەغدا کران
ڕائید فەلاح حەسەن، بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە ئامادەبوونی نوێنەری یوئێن ١٠ گۆڕی بەکۆمەڵی شنگال ھەڵدراونەتەوە کە ١٣٨ تەرمیان تێدا بووە و تەرمەکانیش ڕەوانەی فەرمانگەی پزیشکیی دادوەریی بەغدا کراون بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت و دواتریش ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە. پێشنیاریش ھەیە کە ھەمووان لە گۆڕستانێکدا بنێژرێن، بۆ ئەوەی ببێتە ڕەمزی کارەساتی شنگال."
ڕائید فەلاح حەسەن گوتیشی: "بڕیارە دوای جەژنی ڕەمەزان ڕاستەوخۆ دەست بە ھەڵدانەوەی گۆڕەکانی دیکەش بکرێت، کە ژمارەیان زیاتر لە٧٠ گۆڕی بەکۆمەڵە."
kdp-
