رێکخەری گشتیی گۆڕان پەیوەندیی بە نێچيرڤان بارزانییەوە دهكات
لە پەیوەندییەکەدا، عومەری سەید عەلی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کردووە لە هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ده ستمان گەیشتوون، نێچیرڤان بارزانی و رێکخەری گشتیی گۆڕان جەختیان لە کاری بە یەکەوەیی و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ بە یەکڕیزی رووبەڕووبوونەوەی تەحەدیات و ئاستەنگەکانی قۆناغی داهاتوو، کردووەتەوە.
رۆژی سێشەممە 28-5-2019، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ، متمانەی بە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان، بەخشی.
باسنیوز
