ئەنجومەنی سەرکردایەتیی لاوانی ئەورووپا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەن

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی لاوانی ئەورووپا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەن
لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆدا سەرۆکایەتیی لاوانی ئەورووپا بە بۆنەی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزباییان لە بەڕێزیان کردووە.

سەرۆکایەتی و سەرکردایەتیی لاوانی سیاسی ئەورووپا ناسراو بە رێکخراوی "دامیک" گەورەترین رێکخراوی لاوانی سیاسی لە ئەورووپا پیرۆزبایان لە بەرێز نێچیرڤان بارزانی کردووە و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ خواستووە.

فەلاح حەسەن، نوێنەری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە ئەورووپا ئێستا جێگری سکرتێری لاوانی سیاسیی جیهانە و لە پرسە نەتەوەییەکانی کوردستاندا ئەو ڕێکخراوە هەڵوێستی دەبێت.











باسنيوز
Top