چوار لیژنە بۆ ناچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان پێکھێنرا
ناسر ئەحمەد بڕیاردەری لیژنەی ناوچە کوردستانیەکان کە خۆی بە سەرۆکایەتیی لیژنەیەک دەچێتە خانەقین و دەوروبەری، لەمبارەوە رايگەیاند:" لیژنەکەیان چوار لیژنەی پێکھێناوە بۆ سەردانی ناوچە کوردستانییەکان".
بڕیاردەری لیژنەکە لەبارەی دابەشکردنی لیژنەکانەوە گوتی: "لیژنەیەکیان دەچێتە سنووری خانەقین و لیژنەیەکی دیکەش دەچێتە سنووری کەرکووک و لیژنەیەکیش بۆ سنوری مەخموور و لیژنەیەکی دیکەش دەچێتە سنووری شنگال".
گوتیشی: "کاری ئەم لیژنانە ئەوە دەبێت ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر زیان و تەعریب و داگیرکاریی زەوی و خانووی کشتوکاڵی هاووڵاتیانی کورد دەنووسێتەوە و لە راپۆرتێکدا ئامادەی دەکات بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی سەرجەم نوێنەرایەتی و کونسووڵگەریی وڵاتان و حکوومەتی عێراق و دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان".
لەبارەی ماوەی ئامادەکردنی راپۆرتەکەوە گوتیشی ١٥ رۆژمان لەبەردەستە بۆ ئامادەکردنی راپۆرتەکە و دوای تەواوبوونی راپۆرتەکە دەچینە بەغدا.
باسنيوز
