سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر خواكوڕك ده‌ستپێكرد
سوپای توركیا رایگه‌یاند، ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی به ئامانجی گورزوه‌شاندن له چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له "باكووری عێراق" ده‌ستپێكردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، له ئێواره‌ی دوێنێوه ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان به به‌شداری هێزی كۆماندۆزی توركی و تۆپخانه‌كانی سوپا ده‌ستپێكردووه و سنووری ئۆپراسیۆنهكهش شاخی خواكوڕك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریه‌تی.
پێشتر چه‌ندینجار سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو، كه وڵاته‌كه‌ی له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر "تیرۆریستان" له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی توركیا.
k24-
