سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی 5ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نەزمی حزوری، كونسوڵی گشتی فەڵەستین لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر سڵاوی سەرۆك مەحموود عەباسی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە سەقامگیریی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و هەروەها برەودانی كولتووری پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكاندا هەبوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڵەستین و ڕەوایەتیی دۆزی هەردوو گەل كرایەوە.










باسنيوز
Top